zagros news agency

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی هونەرمەند ساڵح ئامێدی دەکات

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناوداری کورد (ساڵح ئامێدی)، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری کۆچکردوو کرد.

لە پەیامەکەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتیدا هاتووە: “دڵگران بووین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی بەناوبانگ (ساڵح ئامێدی)، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.”

هەر لە پرسەنامەکەدا ئاماژە بەوە دراوە: “ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمیی هونەرمەندان و خزمانی کۆچکردوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.”

ساڵح ئامێدی، یەکێک بوو لە هونەرمەندە ناسراوەکانی کوردستان کە خزمەتێکی زۆری بە هونەر و ئاوازی کوردی کردووە و کۆچی دواییەکەی بووە مایەی خەمباریی ناوەندە هونەری و ڕۆشنبیرییەکان.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

٩ی ئابی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو خالد شلى ده‌كات

یاسین

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ بۆردومانی دۆحە به ئاسمانی عێراقدا تێپەڕیون

سەڵاح

هێڵی ١٣٢ کەیڤی، لەنێوان وێستگەی بازیان- ڕانیە، بە درێژایی ١٠٠ کیلۆمەتر، جێبەجێ کر

سەڵاح