ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرای کردووە کە خۆسێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری پورتوگالی بە تەواوی هیوای بە فێرلاند مێندیی بەرگریکاری فەرەنسی نەماوە بەهۆی پێکانە بەردەوامەکانیەوە بەتایبەت کە ئێستا پێگەی بەرگریی چەپ لەلایەن مارک کۆکۆرێلا و کارێراسەوە کۆنترۆڵ کراوە.
دۆخی مێندی لەگەڵ یانەی مێرەنگی زۆر ئاڵۆز بووە چونکە ناوبراو لە دوو وەرزی ڕابردوودا تووشی نۆ پێکانی جیاواز بووە و هیچ یانەیەکیش ئامادە نییە بەهۆی ناسەقامگیریی توانای جەستەیییەوە گرێبەستی لەگەڵ بکات یان مووچەکەی بگرێتە ئەستۆ.
لە لایەکی ترەوە مێندی کە گرێبەستەکەی تاوەکو حوزەیرانی ساڵی دووهەزار و بیست و هەشت بەردەوامە بە هیچ شێوەیەک نایەوێت پێش وادەی دیاریکراو سانتیاگۆ بێرنابیۆ جێبهێڵێت، چونکە دەزانێت لە هیچ شوێنێکی تر مووچەیەکی بەرزی وای پێ نادرێت
. کارگێڕیی ڕیال مەدریدیش لە ئێستادا لە بەردەم دوو بژاردەی سەختدایە؛ یان دەبێت ئارام بگرێت تاوەکو کۆتاییهاتنی ماوەی گرێبەستەکەی، یان ئەوەتا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی یەکلایەنەی گرێبەستەکەی بدات.
هەروەها مووچەی تەواوی دوو وەرزی داهاتووی پێشکەش بکات کە ئەمەش زیانێکی دارایی خەیاڵی بە یانەکە دەگەیەنێت، بەڵام مۆرینیۆ لە بوونی یاریزانێکی بێ کەڵک لە پێکهاتەکەیدا ڕزگار دەکات.

