zagros news agency

مانچستەر سیتی بە دوای ئینزۆ فێرناندێزەوەیە

یانەی مانچستەر سیتی بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئینزۆ فێرناندێزی یاریزانی ئەرجەنتینی بەڵام یانەی چێڵسی بە نرخەکەیان سەرسووڕمانی دروست کردووە.

لە ماوەی رابردوودا رۆژنامەکان ئاشکرایانکرد کە بەرپرسانی مان سیتی لەسەر داوای ئینزۆ مارێسکای راهێنەر هەوڵی ئەم گربەستە دەدەن، چونکە راهێنەرەکە پێداگرە لەسەر هێنانی ئەو یاریزانە بەهۆی سەرسامبوونی بە شێوازی یارییکردنی و ئەو ئاستە نایابەی کە پێشتر لە ژێر دەستی ئەودا پێشکەشی کردووە.

تۆڕی سکای سپۆرت بڵاویکردووەتەوە کە چێڵسی بڕی سەد و چل ملیۆن یۆرۆی وەک نرخی فرۆشتنی یاریزانەکە دیاریکردووە و ئەمەش مان سیتی تووشی شۆک کردووە.

لە لایەکی ترەوە ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە هیچ کێشەی نییە لە چوون بۆ مانچستەر سیتی، چونکە لە چێڵسی دڵخۆش نییە و ئامانجە سەرەکییەکەی کە پۆشینی درێسی ڕیال مەدرید بوو نەهاتەدی.

تا ئەم ساتەش مان سیتی بێهیوا نەبووە و سورە لەسەر ئەوەی ئینزۆ بگوازێتەوە بۆ ئەوەی بیکاتە شوێنگرەوەی رۆدری کە نزیکە لە پەیوەندیکردن بە یانەی بەرشەلۆنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەیاننامەی فەرمی مانچستەر سیتی سەبارەت بە پێکانەکەی ڕۆدری

یاسین

لیڤەرپوڵ ڕاهێنەری داهاتووی دیاریکرد

یاسین

کێشەی گەورە دەکەوێتە نێوان ڕۆناڵدۆ و یانەی نەسر

یاسین