ئهندامێكی ئهنجومهنی پارێزگای ههولێر ئاماژه بهوه دهكات كه ١٦ی ئاب، تەنها یادەوەریی و دامەزراندنی پارتێک نییە؛ بەڵکو یادەوەریی هەشتا ساڵ خەبات، بەردەوامی و خەونێکە کە هەرگیز نەمرێت. پارتی دیموکراتی کوردستان، پارتێکە کە لە ساڵی ١٩٤٦ دامەزرا و لەگەڵ مێژووی خەباتی گەلی کورددا گەورە بووە؛ پارتێک کە لە ڕێگای ئازادی و مافە نەتەوەییەکانی گەلەکەماندا، هەشتا ساڵە بەردەوامە لە خەبات.
كهنعان خهیلانی بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “لە مێژووی ئەم خەباتەدا، شۆڕشی ئەیلول بە ڕابەرایەتی، بارزانی نەمر یەکێک بوو لە گەورەترین قۆناغەکانی خەباتی گەلی کورد شۆڕشێک کە پەڕەیەکی پڕشکۆی لە مێژووی کوردستان تۆمار کرد و ئەو ڕاستییەی سەلماند کە گەلێک کە ئیرادەی ئازادی هەبێت، ناتوانرێت بە ئاسانی لە مافەکانی داببڕێت.ئەم ڕێگایەی خەبات، لە ڕابەری روحیمان گوزرایەوە بۆ سەرۆک مسعود بارزانی کە لە سەردەمی سەرۆک مسعود بارزانیدا، خەباتی سیاسی و نەتەوەیی گەیشتە قۆناغێکی نوێ و کوردستان بووە خاوەنی پەرلەمان، حکومەت و دامەزراوەکانی خۆی، و بنەماکانی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستاندا پەرەی پێدرا.
گوتیشێ: “ئەم دەستکەوتانە تەنها بەرهەمی سیاسەت و دامەزراوە نین لەپشت ئەم مێژووە، خوێنی شەهیدان، قوربانییەکانی گەل و فیداکاریی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان هەیە. چونکە مێژوو تەنها بە وشە نانووسرێتەوە؛ هەندێک پەڕەی مێژوو بە خوێن دەنووسرێن و بە خەبات دەپارێزرێن.ئەمڕۆش، لە بەردەم گۆڕانکاری و مەترسییە سیاسی و ناوچەییەکاندا، سەرۆک مسعود بارزانی بەردەوامە لە هەوڵدان بۆ پاراستنی کوردستان و دەستکەوتەکانی و بەرگری لە ماف و ئیرادەی گەلەکەمان.لە یادی ئەم ڕۆژە مێژووییەدا، سەری ڕێز دادەنێین بۆ ڕۆحی پاکی هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی و بۆ هەموو ئەو پێشمەرگە قارەمانانەی کە بە گیان و خوێنی خۆیان پاراستنی کوردستانیان کردووە.

