بەرپرسی لقی ١٦ی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پارتی ئامانجی روونه و تێده‌كۆشێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی ره‌وای خه‌ڵكی كوردستان و ده‌شلیت: “لە ماوەی ڕابردوودا زیاتر لە ٦ هەزار و ٥٠٠ هاووڵاتی لە سنووری لقی ١٦ی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان پەیوەندییان بە ڕێکخستنەکانی پارتییەوە کردووە.
ئاری نانەکەلی، بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “پیرۆزبایی لە هەشتایەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵیادی لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی لە هەموو ئەندامان و لایەنگرانی پارتی ده‌كه‌م پارتی حزبی خه‌ڵكی كوردستانه له پێناوی دۆزی ره‌وای خه‌ڵكی كوردستان تێكۆشانی كردووه و له خه‌بات به‌رده‌وامه و له سنووری لقی 16ی ئێمه لە ماوەی ساڵ و نیو تا دوو ساڵی ڕابردوودا، زیاتر لە ٦ هەزار و ٥٠٠ کچ و کوڕی تەمەن و توێژی جیاواز پەیوەندییان بە ڕێکخستنەکانی پارتییەوە کردووە و لەناو ڕیزەکانی پارتی ڕێکخراون و دەستیان بە کاری سیاسی و حزبی کردووە.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: پارتی به‌هۆی ئه‌و خزمه‌تانه‌ی له‌رابردوو كردوویه‌تی و خه‌بات و تێكۆشانی بۆ مافی ره‌وای خه‌ڵكی كوردستان بوه‌ته‌وه ئومێدی هه‌موان به‌تایبه‌ت كاریزمای سه‌رۆك بارزانی ڕێکخستنەکانی پارتی بەردەوام لە گەشەکردندان و گەنج و لاوان لە ناو ئۆرگان، ناوچە، ڕێکخراو و بنکە حزبییەکانەوە پەیوەندی بە پارتی دەکەن و دواتر دەبنە ئەندامی حیزب. بەگوێرەی ئەوەش لە ماوەی هەر شەش مانگ جارێک، بۆ ئەندامانی نوێ مەڕاسیمی تایبەت بەڕێوەدەبرێت.

