zagros news agency

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر هەڵمەتی چاندنی 16 هەزار داری دەستپێکرد

 

کاتژمێر 8:00ـی سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە (16ی ئابی 2026)، لە ژێر چاودێریی ئەندازیار کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی شارەوانی، سەرپەرشتیار و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبیی سنوورەکەو سەرۆک بەش و ئەندازیاران، هەڵمەتی فراوانی چاندنی (16 هەزار) دار لە شاری هەولێر ڕاگەیاندرا.

وەک قۆناغی یەکەمی ئەم هەڵمەتە، لەسەر شەقامێکی دوو سایدی گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر، دەستیپێکرد و سەدان نەمام لە جۆری دارسیسەم چێندران.

هاوکات سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکان، قۆناغەکانی دیکەی دارچاندن لە سەرتاسەری شارەکە فراوانتر دەکات؛ ئەوەش بە ئامانجی ڕەخساندنی ژینگەیەکی سروشتیی پاک و هەروەها پەرەپێدان و بەرزکردنەوەی ڕێژەی سەوزایی لە پایتەختی هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبویەوە

سەڵاح

وەزارەتی كارەبا ڕوونكردنەوەیەك لەبارەی كەمبوونەوەی كارەبای نیشتمانی بڵاو دەكاتەوە

سەڵاح

“Hell’s Army” بەڵگەفیلمێکە لەبارەی نهێنییەکانی گرووپی ڤاگنەر

ART