zagros news agency

قاسم ئەعرەجی: کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا بۆ پەراوێزخستنی قوربانییەکانی دژ بە تیرۆر نییە

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق جەختی کردەوە کە ڕۆڵەکانی عێراق کە بەشدارییان لە تێکشکاندنی تیرۆر و بەرگریکردن لە نیشتماندا کردووە جێگەی شانازی و سەربەرزیین، جەختیشی کردەوە کە کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا بە مەبەستی پەراوێزخستن یان پشتگوێخستنی قوربانییەکانیان نییە.
ئەعرەجی لە ڕاگەیەندراوێکدا گوتی “ڕۆڵەکانی عێراق کە بەشدارییان لە تێکشکاندنی تیرۆر و بەرگریکردن لە نیشتمان کردووە، جێی شانازی و سەربەرزیی ئێمەن”، هەروەها ڕوونی کردەوە کە “کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا بە مەبەستی پەراوێزخستن یان دەستبەرداربوون لە قوربانییەکانیان نییە، بەڵکو ئامانج لێی دروستکردنی چوارچێوەیەکی ڕێکخستنە کە پارێزگاری لە شەڕکەران و خێزانەکانیان بکات و مافە یاسایی و کۆمەڵایەتییەکانیان لەژێر چەتری یاسا و فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکاندا زامنی بکات.”
ئاماژەی بەوەش کرد کە داڕشتنی پەیامە ڕاگەیاندنەکان پێویستی بە گرنگیپێدانی زۆر هەیە بۆ ئەوەی بە گیانی دڵنیایی و شەراکەتی نیشتمانی بگات، نەەک بە زمانی هەڕەشە. جەختیشی کردەوە کە ئاسایشی هاووڵاتی و سەقامگیریی شەڕکەران و خێزانەکانیان لە پێشینەی سەرەکیی کارەکانی حکومەتە.
ئەعرەجی ئاماژەی بەوەش کرد کە سەرنج و تێبینییە دڵسۆزانەکان لەبەرچاو دەگیرێن بۆ پەرەپێدانی پەیامی ڕاگەیاندن لە ڕێگەی کەناڵە فەرمییەکانەوە، بە شێوەیەک کە زامنی بڕینی ڕێگە لەبەردەم هەر هەوڵێک بکات بۆ قۆستنەوەی مەترسییەکان یان لارکردنەوەی ئامانجە نیشتمانییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمەریکاوە پێگەیشت

یاسین

ترەمپ: نایەوێت ئاگربەست لەگەڵ ئێران درێژ بکاتەوە

سەڵاح

سەرۆکوەزیرانی بەنگلادیش دەستی لەکار کێشایەوە و هەڵات

سەڵاح