zagros news agency

تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ی ئامادەیی دوادەخرێت

 

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزن (دروودی خوای لەسەر بێت) ڕێکەوتی تاقیکردنەوە گشتییەکان گۆڕانکاری بەسەر دادێت .

ئەمەش دەقی نووسراوەکەیە

بۆ / بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی (هەولێر – سلێمانی – دهۆک – هەڵەبجە – گەرمیان – سۆران – ڕاپەڕین – زاخۆ)

بابەت / گۆڕینی ڕێکەوتی تاقیکردنەوە گشتییەکان

دوا بە دوای نووسراوی لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکان ژمارە (١٥) لە ڕێکەوتی ١٠ / ٧ / ٢٠٢٦، بەهۆی پشووی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزن (دروودی خوای لەسەر بێت) لە ڕێکەوتی ٢٥ / ٨ / ٢٠٢٦ هیچ تاقیکردنەوەیەک ئەنجام نادرێت.

ئاگاداری سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی حکومی و ناحکومییەکانی سیستەمی وەزارەتی پەروەردە دەکەین بە سەرجەم بەشەکانی (زانستی و وێژەیی و پیشەیی) کە تاقیکردنەوەکان پاش پشووەکە بە هەمان ڕیزبەندی بەردەوام دەبێت بەم شێوەیەی خوارەوە:

سەرجەم بابەتەکانی تاقیکردنەوەی (زانستی و وێژەیی و پیشەیی) ڕێکەوتی ٢٥ / ٨ / ٢٠٢٦ لە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٧ / ٨ / ٢٠٢٦ ئەنجام دەدرێت.

سەرجەم بابەتەکانی تاقیکردنەوەی (زانستی و وێژەیی و پیشەیی) ڕێکەوتی ٢٧ / ٨ / ٢٠٢٦ لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣٠ / ٨ / ٢٠٢٦ ئەنجام دەدرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەکات

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمێک بەرزبویەوە

سەڵاح

یەکێتیی ئەوروپا ١٠٧ ملیار دۆلار قەرزی بۆ ئۆکرانیا پەسەند کرد

سەڵاح