zagros news agency

‎ناتۆ: بەرگرییەکانمان چەندین مووشەکی بالیستیکی ئێرانییان لە ئاراستەی تورکیا خستۆتە خوارەوە

حەلفی باکووری ئەتلەنتیک، «ناتۆ»، ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە بەرگرییەکانی حەلف لە چوار ڕووداوی جیاوازدا توانیویانە مووشەکی بالیستیکی کە لەلایەن ئێرانەوە هەلدرابوون و بەرەو تورکیا دەچوو، تێک بشکێنن .

بەرپرسێکی ناتۆش جەختی کردەوە کە ناتۆ ئامادەیە لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەکی ئێرانی بەرگری لە هەموو ئەندامەکانی خۆی بکات، وەک بەشێک لە پابەندبوونی حەلف بە پاراستنی خاکی ئەندامەکان و مامەڵەکردن لەگەڵ هەر هەڕەشەیەک کە ئاراستەی ئەوان بکرێت.

ئەم قسەیەی ناتۆ دوای ئەوە هات کە ڕۆژی چوارشەممە، ڕۆژنامەی «فاینەنشیال تایمز»ی بەریتانیا ئاشکرای کرد کە ئێران لەسەر هەڵبژاردەی هێرشکردنە سەر ئامانجە سەربازییە ئەمریکییەکان لە ئەورووپا لێکۆڵینەوەی کردووە، ئەگەر دونالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، بڕیار بدات شەڕەکە لەگەڵ ئێران قووڵتر بکات.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، دوو سەرچاوەی ئاگادار لە ناو سیستەمی دەسەڵاتی ئێران وتوویانە هێزە ئێرانییەکان لەسەر هێرشکردنە سەر دامەزراوە و پێگە سەربازییە ئەمریکییەکان لە وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا بیرۆکەیان کردووەتەوە، لەوانەش بلغاریا.

سەرچاوەکان هەروەها ئاماژەیان بەوە کردووە کە بلغاریا لە مانگی تەممووزی ڕابردوودا ڕێگەی بە بەکارهێنانی بنکەی ئاسمانی «بیزمیر» داوە بۆ فڕۆکەکانی سووتەمەنیدانی ئەمریکی.

لە هەمان کاتدا، یەکێک لە سەرچاوەکان وتوویەتی قوبرس، کە لە مانگی ئاداری ڕابردوودا بنکەیەکی سەربازیی بەریتانیا لەوێ بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرش کرایە سەر، لەوانەیە یەکێک بێت لە ئامانجەکانی وەڵامی ئێران ئەگەر ئەمریکا هێرشێکی نوێ بۆ سەر ئێران دەست پێ بکات.

سەرچاوەکان هەروەها ئاشکرایان کردووە کە هێزە ئێرانییەکان بە جیاوازی لەسەر ئەگەری هێرشکردنە سەر کەیبڵەکانی فایبەری ئۆپتیکیی ژێردەریایی لە دەوروبەری تەنگەی هورموزیش لێکۆڵینەوەیان کردووە، ئەگەر پێکدادانەکە زیاتر گەشە بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

فەرمی.. ناوی ئۆلمۆ تۆمارکرا و دەتوانێت یاریی ئەنجامبدات

یاسین

نزیکەی شه‌ش هەزار دەریاوان لە کەنداو گیریان خواردووە

سەڵاح

نرخی زێڕ به‌رز بووه‌وه‌

سەڵاح