بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، حکوومەتی عێراق داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە تا کۆتایی ساڵی 2025 کۆتایی بە ئەرکە سیاسییەکەی بهێنێت کە زیاتر لە 20 ساڵە لەو وڵاتە ئەنجامی دەدات و پێویستی پێ نەماوە.
ئەو پەیامەی ئاڕاستەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لە پێشهات و سەرکەوتنە ئەرێنییەکانی حکوومەتەکانی عێراق و جێبەجێکردنی ئەرکی نێردەی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق (یونامی) کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، “دوای 20 ساڵ لە گۆڕانکاری دیموکراسی و تێپەڕاندنی ئاستەنگە جۆراوجۆرەکان، هۆکارەکانی هەبوونی ئەرکێکی سیاسی یونامی لە عێراقدا بوونی نەماوە”.
سوودانی دەشڵێت: “داوای کردووە لە 31ـی کانوونی دووەمی 2025، یونامی کۆتایی بەئەرکەکەی بهێنێت، بە مەرجێک یونامی تا ئەو کاتە سەرنجی لەسەر دۆسییەکانی پەیوەست بە چاکسازی ئابووری، بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و پرسەکانی گەشەپێدان بێت.
ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاندووە، لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق پێشوازی لە داواکارییەکەی سوودانی کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق.
ئا:ج
هەواڵی پێشوو
هەواڵی داهاتوو