وەزارەتی دادی عێراق ڕایگەیاند، بە ئامانجی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی ناو زیندانەکان، ئامادەکاری دەکات بۆ گواستنەوەی نزیکەی ٦٠٠٠ زیندانی بیانی و عەرەب بۆ وڵاتەکانی خۆیان.
ئەم پڕۆسەیە زیندانیانی ٦١ ڕەگەزنامەی جیاواز دەگرێتەوە (جگە لەوانەی سزای لەسێدارەدانیان هەیە) تاوەکو ماوەی سزاکانیان لە وڵاتەکانی خۆیان تەواو بکەن. لە ئێستادا زیندانی ناوەندی کەرخ بۆ کۆکردنەوەی ئەو زیندانیانە تەرخانکراوە و زۆرترین ژمارەی زیندانییەکان هەڵگری ڕەگەزنامەی سوورین.

