zagros news agency

وەزیری دەرەوەی عێراق: کێشەی موڵکەکان لەگەڵ لیبیا چارەسەرکران

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن، چەند کۆبوونەوەیەکی دیپلۆماسی لەگەڵ هاوتا لیبیاییەکەی بەڕێوەبرد و بە فەرمی چارەسەرکردنی کێشەی موڵکە دەوڵەتییەکانی عێراقی لە وڵاتی لیبیا ڕاگەیاند، هاوکات جەختی لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و تەرابلوس کردەوە.

فوئاد حوسێن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ئەلتاهیر ئەلباعور، وەزیری دەرەوەی لیبیا، ڕایگەیاند کە عێراق خاوەنی دوو موڵک بووە لە لیبیا و کێشەکانیان چارەسەر کراوە، هەروەها لیبیاش خاوەنی دوو موڵک بووە لە عێراق و کێشەی موڵکداریی هەردوو وڵات بە تەواوی کۆتایی هاتوو.
تاوتوێکردنی ئاسایش و دۆخی ڕەوەندی عێراقی:
لە دیدارەکەدا بارودۆخی ڕەوەندی عێراقی لە لیبیا، بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان لە ڕێگەی ئاڵوگۆڕی زانیاریی ئاسایشی، و ئاستەنگ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە خرانە بەر باس.
وەزیری دەرەوە ئاماژەی بە لێکەوتە ئابوورییەکانی سەر عێراق کرد کە لە ئەنجامی داخرانی گەرووی هورمزدا دروست بوون.

فوئاد حوسێن پشتیوانیی تەواوی حکومەتی عێراقی بۆ حکومەتی لیبیا و دیالۆگی ئاشتییانەی نێوان لایەنە لیبیاییەکان دەربڕی.
ئاشکراشی کرد کە وەزیری دەرەوەی لیبیا لەگەڵ عەلی ئەلزێدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و بڕیارە ڕۆژی دووشەممە چەندین یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵاتدا ئیمزا بكرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زیو لە پاشەکشەی بەردەوامدایە

سەڵاح

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ زۆربه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵ كردووه‌

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ دەکات

سەڵاح