لەگەڕی دووەمی لالیگا یانەی بارسێلۆنای پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو بووە میوانی یانەی ئیلچێ،لەسەرتای یارییەکەوە بارسا هەوڵەکانی چڕ کردەوە بۆ تۆماری گۆڵ و لەخولەکی 14 ڕافینیای بەڕازیلی گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی میوان تۆمار کرد،گێمی یەکەم بەرەو کۆتایی دەچوو،بەڵام کەریم ئادێمی یەکەمین گۆڵی خۆی و دووەمی بارسای نووسیەوە و ناونیشانی گێمەکەش ئەو دوو گۆڵەبوو.
لەگێمی دووەمدا بارسێلۆنا زیاتر فشاری سەر گۆڵی ئیلچێ دەکرد و ڕافینیا بۆ جاری دووەمین لەخولەکی 67 توانی گۆڵ یانەکەی تۆمار بکات،لەخولەکی 71ـیش بە پاسێکی گۆردن،فێرمین لۆپێز گۆڵی چوارەمی یانە کەتەلۆنییەکە بنووسێتەوە،دوای هەشت خولەک لەو گۆڵە و لەخولەکی 79 جارێکی دیکە فێرمین خۆی گەیاندەوە تۆڕی گۆڵی خاوەن ماڵ و گۆڵی پێنجەمی یانەکەی تۆمار کرد.
بەو ئەنجامە بارسێلۆنا توانی سێ خاڵی گرنگ بەدەست بهێنێت و بێتە ڕیزبەندیەکانی پێشەوەی خولەکە و زەنگی مەترسی بۆ ڕکابەرەکانی لێدا،ئێلچێش جارێکی دیکە نەیتوانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و تاکە خاڵێکی هەیە و لەکۆتاییەکانی ڕیزبەندی خولەکەیە.
“سەرکار ڕێبوار”

