ئەمڕۆ دووشەممە، 24ی ئابی 2026، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی مامەڵەکان لە یەکەم ڕۆژی هەفتەدا، نرخەکانی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە شێوەیەکی بەرچاو ڕوویان لە بەرزبوونەوە کردەوە، دوای ئەوەی لە کاتی داخستنی بازاڕدا لە ئاستێکی نزمتردا بوون.
ئەم هەڵکشانە نوێیەی نرخەکان لە دەستپێکی ڕۆژدا ڕاستەوخۆ بەهۆی ئاڵۆزتربوونی ناکۆکی و گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکایە لە تەنگەی هورمز. زیادبوونی مەترسییەکانی پچڕان یان دروستبوونی ئاستەنگ لە ڕێڕەوی گواستنەوەی خاو، وایکردووە بازرگانان پەلە بکن لە کڕینی گرێبەستەکان و نرخەکان بەرەو سەرووتر ئاڕاستە ببن.
لە نرخەکانی دەستپێکی ئاڵوگۆڕەکانی ئەمڕۆدا، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بازدانێکی توندی تۆمارکرد و گەیشتە 93.13 دۆلار، کە بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو (92.56 دۆلار) بە بڕی 0.57 سەنت بەرزبووەتەوە. هاوكات، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی سووکی تەکساسی ئەمریکیش بە هەمان شێوە هەڵکشانێکی بەخۆوە بینی و نیشتەوە سەر 85.64 دۆلار، کە بەراورد بە ئاماری داخستن (85.35 دۆلار) بەرزبوونەوەیەکی 0.29 سەنتی نیشان دەدات.
ئەم بەرزبوونەوە خێرایەی دەستپێکی هەفتە نیشانیدەدات کە ئاڵۆزییەکانی تەنگەی هورمز و کێشمەکێشەکانی نێوان تاران و واشنتن لە ئاستێکی بەرزدا کۆنترۆڵی بازاڕی جیهانیی وزەیان کردووە و نرخەکان بەرەو ئاستی بەرزتر دەبەستنەوە.

