zagros news agency

ئەمریکا دیپلۆماتکارەکانی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەرێنێتەوە

 

ڕۆژنامەی “نیویورك تايمز” ئاشکرای کرد، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خۆی ئامادە دەکات بۆ گەڕانەوەی ئەو دیپلۆماتکارانەی کە پێش و لە کاتی جەنگی دژی ئێراندا لە باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پاشەکشەیان پێ کرابوو.
بەپێی بەڵگەنامەیەکی ناوخۆیی وەزارەتەکە، بڕیارە هەندێک لە کارمەندان هەر لەم هەفتەیەدا بگەڕێنەوە شوێنە کارەکانیان و ڕوشاری ڕوشنی ڕێکارە لەناکاوی و توندەکانیش کە بەسەر نوێنەرایەتییە دپلۆماتکارییەکاندا سەپێنرابوون، کەم بکرێنەوە.
جێی باسە پاش ئەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ۲۸ی شوبات هەڵمەتە سەربازییەکانی خۆیان دژی ئێران دەست پێکرد و مەترسی موشەک و درۆنەکان بۆ سەر باڵیۆزخانەکان زیاد بوو، واشنتن فەرمانی بە پاشەکشەکردنی کارمەندە ناپێویستەکان و خێزانەکانیان لە باڵیۆزخانەکانی لە بەحرەین، عێراق، ئوردن، قەتەر، سعوودیە و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان (ئیمارات) دەرکردبوو.
ئەم گۆڕانکارییانە لە کاتێکدا دێن کە گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران بەردەوامن؛ ئەمڕۆ سێشەممە ئەمریکا سزای نوێی بەسەر چالاکییە سەربازییەکان و هەناردەی نەوتی ئێراندا سەپاند. هاوکات پیت هەگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند کە واشنتن ئەگەری لێدانی سەربازیی زیاتر لە دەوروبەری ئێران یان گەروی هورمز بەدوور نازانێت. لە لای خۆیەوە، سەرۆک ترامپ ڕایگەیاند هیچ دانوستانێکی خشتەبۆکراو لەگەڵ ئێراندا نییە و گەمارۆ دەریاییەکانی ئەمریکا لەسەر ئەو وڵاتە بەردەوام دەبن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له كونسوڵى گشتيى نوێى ئه‌مه‌ريكا دەكات

یاسین

وەزارەتی دەرەوە ناوەڕۆکی “نامە هۆشداریکەرەوەکەی واشنتۆن” بۆ عێراق ئاشکرا دەکات

سەڵاح

ڕاگەینراوێک لە نووسینگەی پارێزگاری هەولێرەوە، سەبارەت بە ڕۆژانى جەژن

سەڵاح