zagros news agency

کاسادۆ لە بەرشەلۆنە بێزارە و پێنج یانەی پریمەر لیگ رکابەری لەسەر دەکەن

مارک کاسادۆی ئەستێرەی لاوی ئیسپانی سەرەڕای ئەوەی گرێبەستەکەی بۆ چەند ساڵێکی زۆر لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە ماوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لەلایەن هانسی فلیکی ڕاهێنەرەوە وەک یاریزانێکی یەدەگ مامەڵەی لەگەڵ کراوە و پشتگوێخراوە، دەیەوێت یانەکە جێبهێڵێت و مانەوەی لەو واریبە گومانی تێکەوتووە.

لەم چوارچێوەیەدا، ڕۆژنامەی سپۆرت ئاشکرای کردووە کە پێنج یانەی خولی پریمەر لیگی ئینگلیزی چاودێری بارودۆخی یاریزانەکە دەکەن و دەیانەوێت لە کۆتا رۆژەکانی بازاڕی گواستنەوەدا تواناکانی بەدەستبهێنن.

نوێترین یانە کە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی دەستپێکردووە نۆتینگهام فۆرێستە کە دەیەوێت بە خێرایی گرێبەستەکە ئەنجامبدات، هاوکات هەریەکە لە یانەکانی نیوکاسڵ یونایتد، ئەستۆن ڤێلا، برایتۆن و ئیڤەرتۆنیش چاودێری دۆخەکە دەکەن و ئامانجیان ئیمزاکردنی گرێبەستە لەگەڵیدا، بە جۆرێک کە لە ئێستادا یانەی داهاتووی ئەو یاریزانە هێشتا ئاشکرا نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

یونایتد بڕیاری کۆتایی لەسەر گواستنەوەی کۆڵ پاڵمەر دا

ahamd.luqman

چامپیۆنزلیگ.. جەنگی ئەمشەو لە سوودی بایرن دژی پاریس سانجێرمان کۆتاییهات

یاسین

گواردیۆلا: دوای مان سیتی سەرکردایەتی هیچ یانەیەک ناکەم

یاسین