zagros news agency

بەشی دووەمی “Michael” تیشک دەخاتە سەر دەستدرێژی بۆ سەر منداڵان

بەشی دووەمی فیلمی ژیاننامەیی “Michael” سەرنج دەخاتە سەر ئەو تۆمەتانەی پەیوەست بە دەستدرێژی بۆ سەر منداڵان ڕووبەڕووی مايكل جاكسن بوونەوە، بەڵام ئەمجارەیان لە ڕوانگە و دیدگەی دیکەوە.

 

جەعفەر جاكسن، برازای ئەستێرە کۆچکردووەکە و ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ “GQ Middle East” ڕایگەیاند، بەشی دووەم دەرفەت بە بینەران دەدات لە گێڕانەوەی مايكل تێبگەن، چونکە بەپێی گوتەی خێزانەکەی، دەنگی مايكل بەرامبەر ئەم تۆمەتانە بە باشی نەبیستراوە.

 

لە کاتێکدا بەشی یەکەم تیشکی خستە سەر سەرەتای دەرکەوتنی جاكسن لەگەڵ گرووپی “Jackson 5” و سەرکەوتنەکانی تا ئەلبوومی “Bad” لە 1988، بەشی دووەم تەرخان دەکرێت بۆ ساڵانی کۆتایی ژیانی و ئەو قەیرانە گەورانەی ڕووبەڕووی بووەوە.

 

ئەم هەنگاوە دوای ئەوە هات کە بەشی یەکەمی فیلمەکە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا و داهاتی لە جیهاندا یەک ملیار دۆلاری تێپەڕاند.

 

کۆمپانیای “Lionsgate” بەنیازە لە کۆتایی 2026 یاخود سەرەتای 2027 دەست بە وێنەگرتنی ئەم بەشە نوێیە بکات.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ریال مەدرید بەسەر بارسا سەرکەوت و پێشەنگی مسۆگەرکرد

یاسین

شاکیرا بۆ ئاهەنگی کردنەوەی مۆندیالی 2026 دەگەڕێتەوە

ART

بەرهەمهێنانی زنجیرەی “Halo” وەستێندرا

ART