zagros news agency

کۆمپانیای مێتا توانای کۆمپیوتەریی ژیریی دەستکرد دەگۆری بۆ پارە

کۆمپانیای مێتا هاوشێوەی ستراتیژییەکەی کۆمپانیای سپەیس ئێکس لە ئێستادا لێکۆڵینەوە دەکات لەسەر ڕێگەکانی فرۆشتن و بەکرێدانی ئەو توانای کێشان و پرۆسێسکردنە (Excess Compute) کە لە داتاسەنتەرە زەبەلاحەکانی ژیریی دەستکردیدا هەیەتی بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی پێگەی تێک کڕانچ مێتا دەیەوێت لەو کاتانەی کە سێرڤەرەکانی لە ژێر پاڵەپەستۆی تەواودا نین ئەو هێزە کۆمپیوتەرییە بەهێزە پێشکەشی ستارتئەپەکان و گەشەپێدەرانی تر بکات بۆ ڕاهێنانی مۆدێلەکانیان ئەمەش وەک هەنگاوێکی زیرەک دەبینرێت بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو تێچووە ملیار دۆلارییە زۆرەی کە کۆمپانیاکە لە کڕینی چیپەکانی ئێنڤیدیا و بنیاتنانی ژێرخانی تەکنەلۆژیدا خەرجی کردووە و دەیەوێت لەم ڕێگەیەوە داهاتێکی خێرا و بەردەوام بۆ خۆی دابین بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران: زیاتر لە 2500 لوبنانی خاکی عێراقیان بەجێ هێشت

سەڵاح

ئەمڕۆ دۆلار لەم ئاستەدایە

سەڵاح

نرخى نەوت دابەزینێکى بەرچاوى تۆمار کرد

سەڵاح