zagros news agency

سیستەمی خوێندن لە زانکۆی دهۆک دەبێتە دیجیتاڵی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قەدەخە کران

 

لە هەنگاوێکدا بۆ بەدیجیتاڵکردنی سیستەمی خوێندن و بەرزکردنەوەی ئاستی ئەکادیمی، سەرۆکایەتیی زانکۆی دهۆک بڕیاریدا پەیوەندیکردنی نێوان مامۆستا و قوتابیان لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئەپەکانی وەک وەتسئاپ، ڤایبەر و مەسنجەر بە تەواوی قەدەخە بکات و پلاتفۆڕمی فەرمیی “مودڵ” بخاتە گەڕ.
​
ئەم بڕیارەی زانکۆی دهۆک ئامانجی کۆتاییهێنانە بە بەکارهێنانی ناڕەسمیی سۆشیاڵ میدیا لە پرۆسەی خوێندندا و ڕێکخستنەوەی پەیوەندییە زانستییەکانە لە ڕێگەی کەناڵێکی فەرمییەوە، تاوەکو ڕێگری لە کەمتەرخەمی لە ئەرکە ئەکادیمییەکاندا بگیڕێت. هاوکات لەگەڵ کاراکردنی ئەم سیستمە نوێیەدا، سەرۆکی زانکۆی دهۆک ئاشکرای کرد کە ئامادەکاری تەواو دەکەن بۆ کردنەوەی چەند بەشێکی نوێی زانستی و هونەری لە زانکۆکەدا.
​
بە جێبەجێکردنی ئەم سیستەمە ئەلیکترۆنییە فەرمییە، زانکۆی دهۆک دەبێتە نموونەیەکی پێشەنگ لە سەرپێخستنی ژینگەیەکی ئەکادیمیی هاوچەرخ و ڕێکخستنەوەی سیستەمی خوێندنی باڵا لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجێلینا جۆلی ڕاستگۆیانە لەسەر مردن و پەیوەندی لەگەڵ منداڵەکانی دەدوێت

ART

عەباس عراقچی: پیتاندنی یۆرانیۆم مافی خۆمانە و دانوستانی لەسەر ناکەین

سەڵاح

جەی دی ڤانس باشترین ڕێگە بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی لە ئۆکرانیا، پێدانی کانزاکانە بە ئەمەریکا

سەڵاح