ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزارەتی تەندروستی : سەردانی ئەم شوێنە مەکەن

 

 

دوای بڵاوبونەوەی چەند وێنەیەک لە
سۆشیاڵ میدیا کە تێیدا ژمارەیەکی زۆر لە باڵندە نەورەسەکان بەھۆی نەخۆشییەوە مرداربوون.

وەزارەتی تەندروستی بە ھەماھەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەرین ئاگاداری ھاوڵاتییان دەکاتەوە کە بە ھیچ شێوەیەک سەردانی شوێنی نەورەسەکان نەکەن لە دەریاچەی دوکان ، ئەمەش لە پێناو سەلامەتی تەندروستی خۆیان و کۆمەڵگا .
لێرەوە جارێکی تر ئەوە دووپاتدەکەینەوە کەوا جگە لە تیمە پسپۆڕەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان ھیچ کەسێک سەردانی نیشتیمانی نەورەسەکان نەکات تاکو بە فەرمی دڵنیایی دەدرێت لە جۆری نەخۆشییەکە و سەلامەتی بۆ مرۆڤ لە لایەن ڤێتێرنەری سنورەکە .
هەربۆیە وەزارەتمان لە ڕێگەی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بەهەماهەنگی وەزارەتی كشتوكاڵ لە پەیوەندیداین بۆ ئەوەی دامودەزگاكانی ڤێتەرنەری ولایەنە پەیوەندی دارەكان بۆ دەست نیشانكردنی كێشەكە و پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

مان ستی لە گواستنەوەی مەرموش نزیک دەبێتەوە

یاسین

هێزێكی سەر بە سوپای پاسداران دەست بەسەر كەشتییەكدا دەگرێت

یاسین

پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

یاسین