zagros news agency

پاشای نەرویج لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

 

کۆشکی شاهانەی نەرویج، ئەمڕۆ هەینی، بە فەرمی هەواڵی کۆچی دوایی “هارالدی پێنجەم” پاشای نەرویجی لە تەمەنی 89 ساڵیدا ڕاگەیاند، ئەمەش دوای ململانێیەکی چەند هەفتەیی لەگەڵ نەخۆشی لەناو نەخۆشخانەدا.

لە ماوەی ڕابردوودا باری تەندروستی پاشا بە “مەترسیدار” وەسف دەکرا، و پێش ڕاگەیاندنی فەرمی هەواڵی گیانلەدەستدانی، هیچ زانیارییەکی نوێ لەبارەی باشتربوونی دۆخی تەندروستییەوە بڵاونەکرابووەوە.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی نەرویج لەبەردەم نەخۆشخانە و کۆشکی شاهانە لە ئۆسلۆ کۆبوونەوە، بە مەبەستی دەربڕینی هاوخەمی گوڵیان دانا و مۆمیان داگیرساند، هەروەها وەک ڕێزێک بۆ پاشا سروودی نیشتمانییان چڕی.

لە کاتژمێرە کۆتاییەکانی تەمەنیدا، شاژن سۆنیا، شازادەی جێنشین هاکۆن، شازادە مێت ماریت، شازادە مارتا لویس و ژمارەیەک لە ئەندامانی تری خێزانی شاهانە لە نەخۆشخانە و لە تەنیشت پاشا ئامادە بوون.

شایەنی باسە هارالدی پێنجەم بۆ ماوەیەکی درێژ پاشای نەرویج بوو و لەنێو گەلەکەیدا خاوەن پێگەیەکی ڕێزلێگیراو بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

کێشەی بڕانی کارەبا لە ئێران ساڵ بۆ ساڵ زیاد دەکات

یاسین

قەیرانی ئاو لە ئێران؛ گۆلی ورمێ لەبەردەم مەرگی یەکجارەکیدایە

یاسین

سەرۆکی حکومەت: پاراستنی ئاو و ژینگەی کوردستان ئەركی هەموومانە

سەڵاح