بەمەبەستی بەشداریكردن لە سیمینارێكی وەرزشی، چوار فەرمانبەری سەر بەوەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی چینیان کرد.
لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی بازرگانی کۆماری چینی میللی، هەریەك لە موسا موحسین یاسین بەرپرسی بەشی یەكێتییە وەرزشییەكان لە بەرێوەبەرایەتی گشتیی وەرزش، تەڵعەت سەعدوڵڵا حەسەن، بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتی وەرزشی گەرمیان، بارز حەسەن میرخان، بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتی وەرزشی هەولێر و كاوان ئەبوبەكر عەبدوڵڵا) بەرپرسی هۆبەی ئەرشیڤ و توێژینەوەی وەرزشی لە بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی، سەردانی ئەو وڵاتەیان کرد.
سیمینارەكە كە ئەكادیمیای بەرپرسە بازرگانییە نێودەوڵەتییەكانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی چینو كۆمپانیای چینی نێودەوڵەتی بۆ هاریكاری ئابووری و تەكنیكی لەبواری وەرزشدا رێكیانخستووە، ماوەی (22) رۆژ دەخایەنێت و تێیدا چەندین وانەی تایبەت سەبارەت بە وەرزشە باو و نەریتییەکانی چین و چەند توێژینەوەیەكی وەرزشی لەلایەن مامۆستایانی زانكۆكانی چینەوە پێشكەش دەكرێت، ئەمە جگە لەوانەی پراكتیكی و سەردانی مەیدانی شوێنە وەرزشیو كولتوورییەكانی ئەو وڵاتە.
ئەم سیمینارە ساڵانە ئەنجام دەدرێت و بۆ ئەمساڵیش هەر یەك لە وڵاتانی (عێراق، تونس، ئوردن و مۆریتانیا) بانگهێشتكراون و سەرجەم بەشداربووانی خەڵکی هەرێمی کوردستانن.

