zagros news agency

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مەهدی زانا و لەیلا زانا دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سیاسەتمەداری دیاری کورد، مەهدی زانا کرد و هاوخەمیی خۆی بە تایبەتی ئاراستەی لەیلا زانا کرد، هاوکات رۆڵی خەباتگێڕانەی ناوبراوی لە مێژووی تێکۆشانی گەلی کورددا بەرز نرخاند.

شەممە 29ی ئابی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی: سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سیاسەتمەداری دیاری کورد مەهدی زانا دەکەم؛ رێز و حورمەتم هەیە بۆ بنەماڵە بەڕێزەکەیان، بە تایبەتی بۆ خوشکی هێژا لەیلا زانا.

مەسرور بارزانی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت: مەهدی زانا یەکێک بوو لە خەباتکارە دیارەکانی کورد، کە تەمەنێکی درێژی لە پێناو خەبات و تێکۆشانی گەلی کورددا بەسەربرد؛ رووحی شاد و جێگەی بەهەشت بێت

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاژانسی فەرمیی سووریا بەشەکانی فارسی، ڕووسی و عیبریی لە ماڵپەڕەکەی لابرد

سەڵاح

بیتکۆین هێڵی 65 هەزار دۆلار دەبەزێنێت

سەڵاح

جامی کاراباو.. لیڤەرپوول بەزەحمەت بردیەوە و گەیشتە قۆناغی داهاتوو

یاسین