zagros news agency

سێلین دیۆن بە 16 کۆنسێرت دەگەڕێتەوە پاریس

دوای دوورکەوتنەوەیەکی درێژخایەن لە سەکۆکانی شانۆ و گۆرانیگوتن، سێلین دیۆن ئەستێرەی جیهانی ئامادەکاری دەکات بۆ گەڕانەوەی بۆ پاریس لە ڕێگەی پێشکەشکردنی کۆمەڵێک کۆنسێرتی نوێ و تایبەت، ئەم هەنگاوەش بەردەوامبوونی ئەو گۆرانیبێژە لەسەر کارە هونەرییەکانی دەسەلمێنێت بەپێی بارودۆخی تەندروستی.

سەدان هەوادار لە بەردەم ئەو هۆتێلەی سێلین دیۆنی تەمەن 58 ساڵی تێدا دەمێنێتەوە کۆبوونه‌وه‌ و بە جۆش و خڕۆشەوە پێشوازییان لە گەڕانەوەی کرد.

ئەستێرە کەنەدییەکە لە 2022 تووشبوونی بە نەخۆشییەکی دەمارگیری دەگمەن ئاشکرا کرد، بەو هۆیەوە ڕۆژمێری گەشتە جیهانییەکانی هەڵوەشاندەوە، بەڵام لە 2024دا بە بەشدارییکردنی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد ڕووبەڕووی ئالنگاری تەندروستی بووەوە.

سێلین دیۆن لە هۆڵی بلێنیتود ئارینا 16 کۆنسێرت لە نێوان 12ی ئەیلوول تا 17ی تشرینی یەکەمی 2026 پێشکەش دەکات.

تکتی هەموو نمایشەکان بە تەواوی فرۆشراون و لە مانگی ئایاری 2027دا 10 کۆنسێرتی دیکە ئەنجام دەدرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

مارک زوکەربێرگ تا پێنج ساڵی تر ملیاران کەس خاوەنی AIی تایبەت بە خۆیان دەبن

سەڵاح

كه‌شتی فڕۆکە هەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن كه‌ فڕۆكه‌ی ئێف 35ی هه‌ڵگرتووه‌، گه‌یشته‌ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

سەڵاح

پلەکانی گەرما دادەبەزێت

یاسین