لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتی دەستنیشانکردنی پاڵێوراوانی خەڵاتەکانی ئۆسکاری 2027، کۆمەڵێک فیلمی گەورە هەنگاو دەنێن بۆ چوونە نێو بازنەی کێبڕکێکان بە پاڵپشتی بەرهەمهێنانی بەهێز و بەشداریی ئەکتەرە ناودارەکان.
فیلمی “The Odyssey” لە دەرهێنانی کریستۆفەر نۆلان لە پێشەنگی ئەو بەرهەمانەیە کە چاوی زۆریان لەسەرە. ئەم فیلمە پشت بە داڕشتنەوەی ئەفسانەیەکی ناسراو دەبەستێت و ئەکتەران مەت دەیمن، ئان هاساوەی، تۆم هۆڵاند و زندێیا ڕۆڵی تێدا دەگێڕن.
فیلمی “Michael” لەبارەی ژیانی مایکل جاکسن سەرنجی زۆری ڕاکێشاوە، جەعفەر جاکسن ڕۆڵی مامی دەگێڕێت و کۆڵمان دۆمینگۆ ڕۆڵی جۆ جاکسن بەرجەستە دەکات.
فیلمی “Project Hail Mary” بە بەشداری ڕایان گۆسڵینگ و ساندرا هۆڵەر، لەگەڵ “Toy Story 5” کە گۆرانییەکی نوێی تایلەر سۆیفت لەخۆدەگرێت، شانسێکی باشیان هەیە.
دەرهێنەر دێنی ڤیلنۆڤ بە بەشی سێیەمی “Dune” بەردەوامە لە دروستکردنی جیهانە سینەماییەکەی و بۆ ئەمساڵیش باس و خواسی زۆری هەڵگرتووە. فیلمی “Behemoth” بە بەشداری پێدرۆ پاسکاڵ و فیلمی “Werwulf” لە دەرهێنانی ڕۆبەرت ئیگەرس لیستەکە تەواو دەکەن.

