ریپێرت گرینت، ئەکتەری بەریتانی، دوای ساڵانێکی زۆر دوورکەوتنەوە، بەشداری لە شانۆگەریی “Harry Potter and the Cursed Child” دەکات.
ئەم ئەکتەرە بۆ ماوەی 17 هەفتە لە 2ی شوباتی 2027 تاوەکو 30ی ئایاری 2027 لەسەر شانۆی Lyric Theatre لە نیویۆرک ڕۆڵی رون ویزلی دەگێڕێتەوە.
گرینت خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی و ڕایگەیاند، رون بەردەوامە بەشێک بووە لە ژیانی و لەگەڵیدا گەورە بووە، بەتایبەت کە ئێستا هەردووکیان بوونەتە باوک.
چیرۆکی ئەم شانۆگەرییە باس لە 19 ساڵ دوای ڕووداوەکانی کۆتایی زنجیرەکە دەکات و تیشک دەخاتە سەر پەیوەندیی نێوان منداڵەکانیان.
پێشتر توم فيلتون بە هەمان شێوە ڕۆڵی دراکو مالفۆی لەم نمایشەدا گێڕابوو.
ریپێرت گرینت ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئەزموونی بینینی نمایشەکە لە ڕابردوودا ورەیەکی زۆری پێداوە تاوەکو جارێکی دیکە لە برودوای بباتەوە سەر شانۆ و بەشدار بێت.

