zagros news agency

کازم ساهیر گۆرانییەکی لە ئەلبومە نوێیەکەی دەسڕێتەوە

کازم ساهیر، هونەرمەندی ناسراوی عێراقی، بڕیاری دا گۆرانی “الحلوين” لە ئەلبومە نوێیەکەی بە ناوی “بلا عنوان” بسڕێتەوە.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە تیمی بەڕێوەبردنی کارەکانی تێبینییان کرد تێکست و ئاوازی ئەم بەرهەمە زۆر لە گۆرانییەکی کۆنی هونەرمەند حەمید مەنسووور دەچێت.

ئەو گۆرانییە لە 1979 بە ناوی “وش قالو الحلوين” بڵاوکرابووەوە و لە نووسینی بەشیر عەبوودی بوو.

بەشی کارگێڕیی کارەکقنی ساهیر ڕوونی کردەوە، ئەم هەنگاوەیان بۆ ڕێگریکردن لە هەر کێشەیەکی یاسایی و مافی خاوەندارێتیی هونەری ناوە.

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە پێشتر حەمید مەنسوور لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا ڕەخنەی لە ساهیر گردبوو و گوتبووی، لەو بڕوایەدایە کە ساهیر تەنیا گۆرانیبێژە و لە عێراق دەنگی زۆر خۆشتر لەوە هەن.

ئەلبومە نوێیەکە 18 گۆرانی لەخۆدەگرێت و بەرهەمی هاوکارییە لەگەڵ شاعیرانی وەک كريم عێراقی و لەمیعە عەباس عەمارە و ئاوازدانەران و دابەشکارانی جیاواز.

هەواڵی پەیوەندیدار

قۆناغی چوارەمی ناوی فەرمانبەران بۆ وەرگرتنی زەوی دەگەڕێتەوە

سەڵاح

ئەنقەرە … سەرۆکی میت لەگەڵ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی حەماس کۆبوویەوە

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا دەکات

یاسین