حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق، ڕایگەیاند کە ئەنجومەنی وەزیران لە ماوەی مانگی ئەیلوولدا دەنگ لەسەر ڕەشنووسی یاسای بودجەی گشتیی وڵات بۆ ساڵی ۲۰۲۷ دەدات.
کوڕتێنانی بودجە و شێوازی داڕشتنی:
عەبوودی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند کە کوڕتهێنانی دارایی لە بودجەکەدا لەسەر بنەمای یاسای کارگێڕیی دارایی دەبێت و لە ۳٪ تێناپەڕێت.
ئاماژەی بەوەش کرد کە وەزارەتی دارایی لە ئێستادا بەردەوامە لە ئامادەکاری و ڕێکارە پێویستەکان بۆ تەواوکردنی یاساکە.
جەختی کردەوە کە بودجەی ساڵی ۲۰۲۷ «بودجەی بەرنامەیی» دەبێت و پڕۆژە و بەرنامەی حکومی لە سێکتەرەکانی کارەبا و گەشەپێدان لە هەردوو پارێزگای سەڵاحەدین و دیوانییە لەخۆدەگرێت.
دۆسیەی دامەزراندنی گرێبەستەکان:
ڕوونیکردەوە کە دۆسیەی جێگیرکردن و بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست ئێستا لە وەزارەتی دارایی تاوتوێ دەکرێت.
پشتیوانی بۆ خاوەن مۆلیدەکان:
عەبوودی گوتی: وەزارەتی نەوت دەسەڵاتی لە سەرۆک وەزیرانەوە وەرگرتووە تاوەکو بە بڕی ۳٥ لیتر سوتەمەنی بۆ هر کیلوڤۆڵت (KV) بداتە خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان.
زیادبوونی هەناردەی نەوتی عێراق:
گوتەبێژی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە ئاستی هەناردەکردنی نەوتی خاوی عێراق ڕووی لە زیابوون کردووە و لە ئێستادا کەمتر نییە لە ۲ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

