بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی جۆری “میڵد هایبرید” دەرکرد و ماوەی ڕێگاپێدانی بۆ هێنانی ئەو ئۆتۆمبێلانە درێژکردەوە.
بەپێی نووسراوێکی فەرمی کە ئیمزای “کەمال ڕەئوف عارف” بەڕێوەبەری گشتی گومرگی لەسەرە و ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی گومرگ کراوە، ئاماژە بەوە دراوە کە بە پشتبەستن بە ڕەزامەندی وەزیری دارایی و ئابووری، بڕیاردراوە بە درێژکردنەوەی ماوەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی جۆری (میڵد هایبرید – Mild Hybrid).
لە نووسراوەکەدا وردەکاری کاتی درێژکردنەوەکە دیاریکراوە، کە لە ڕێکەوتی ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ دەستپێدەکات و تاوەکو ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ بەردەوام دەبێت.
ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە پێشتر چەندین ڕێنمایی تایبەت بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلە ژینگەیی و هایبریدەکان دەرکرابوون، بە ئامانجی ڕێکخستنەوەی بازاڕی ئۆتۆمبێل و ڕەچاوکردنی لایەنی ژینگەیی لە هەرێمی کوردستاندا.

