zagros news agency

ماوەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی “میڵد هایبرید” بۆ هەرێمی کوردستان درێژکرایەوە

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی جۆری “میڵد هایبرید” دەرکرد و ماوەی ڕێگاپێدانی بۆ هێنانی ئەو ئۆتۆمبێلانە درێژکردەوە.

بەپێی نووسراوێکی فەرمی کە ئیمزای “کەمال ڕەئوف عارف” بەڕێوەبەری گشتی گومرگی لەسەرە و ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی گومرگ کراوە، ئاماژە بەوە دراوە کە بە پشتبەستن بە ڕەزامەندی وەزیری دارایی و ئابووری، بڕیاردراوە بە درێژکردنەوەی ماوەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی جۆری (میڵد هایبرید – Mild Hybrid).

لە نووسراوەکەدا وردەکاری کاتی درێژکردنەوەکە دیاریکراوە، کە لە ڕێکەوتی ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ دەستپێدەکات و تاوەکو ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ بەردەوام دەبێت.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە پێشتر چەندین ڕێنمایی تایبەت بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلە ژینگەیی و هایبریدەکان دەرکرابوون، بە ئامانجی ڕێکخستنەوەی بازاڕی ئۆتۆمبێل و ڕەچاوکردنی لایەنی ژینگەیی لە هەرێمی کوردستاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکەم یاریزان کە لەلایەن ئەلۆنسۆوە ئاگادارکرایەوە لە ڕۆیشتنی لە ڕیاڵ مەدرید

یاسین

لیوا فایق مزووری: ئازادبوونی چەکدارانی داعش لە سووریا هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە و هێزەکان لە ئینزاردان

یاسین

نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهان بەرزبونەوەیان تومارکرد

سەڵاح