zagros news agency

مەکتەبی سیاسیی پارتی پرسەنامەیەک بۆ کۆچی دوایی د. عەبدولفەتاح بۆتانی بڵاودەکاتەوە

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی نووسەر و ئەکادیمیستی ناسراو، خوالێخۆشبوو (د. عەبدولفەتاح بۆتانی)، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردوو و سەرجەم نووسەرانی کوردستان کرد.

لە پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتیدا هاتووە: “بە نیگەرانییەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا و نووسەر و سەرۆکی پێشووی ئەکادیمیای کوردی، خوالێخۆشبوو (د. عەبدولفەتاح بۆتانی)مان پێگەیشت. بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و بنەماڵەکەتان و سەرجەم نووسەران دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.”

مەکتەبی سیاسیی پارتی هیوای خواستووە کە هاوخەمیی ئەدیبان، نووسەران، دۆست و هاوەڵانی کۆچکردوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنی بنەماڵەکەی و لە خەم و پەژارەیان کەم بکاتەوە.

دکتۆر عەبدولفەتاح بۆتانی، یەکێک بوو لە نووسەر و مێژوونووسە دیارەکانی کوردستان و بۆ ماوەی چەندین ساڵ سەرۆکایەتی ئەکادیمیای کوردی کردووە و خاوەنی چەندین بەرهەمی زانستی و مێژوویی بەنرخە.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

١ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦

 

هەواڵی پەیوەندیدار

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە سەرپەرشتی د. ڤالا فرید کۆبووەوە

دڵشاد

چوارچێوەی هەماهەنگی چەند هەواڵێک لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن ڕەتدەکاتەوە

یاسین

تورکیا لە شرناخ قەدەغه‌ی هاتوچۆی ڕاگەیاند

یاسین