zagros news agency

مەکتەبی سیاسیی پارتی پرسەنامەیەک بۆ کۆچی دوایی د. عەبدولفەتاح بۆتانی بڵاودەکاتەوە

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی نووسەر و ئەکادیمیستی ناسراو، خوالێخۆشبوو (د. عەبدولفەتاح بۆتانی)، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردوو و سەرجەم نووسەرانی کوردستان کرد.

لە پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتیدا هاتووە: “بە نیگەرانییەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا و نووسەر و سەرۆکی پێشووی ئەکادیمیای کوردی، خوالێخۆشبوو (د. عەبدولفەتاح بۆتانی)مان پێگەیشت. بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و بنەماڵەکەتان و سەرجەم نووسەران دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.”

مەکتەبی سیاسیی پارتی هیوای خواستووە کە هاوخەمیی ئەدیبان، نووسەران، دۆست و هاوەڵانی کۆچکردوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنی بنەماڵەکەی و لە خەم و پەژارەیان کەم بکاتەوە.

دکتۆر عەبدولفەتاح بۆتانی، یەکێک بوو لە نووسەر و مێژوونووسە دیارەکانی کوردستان و بۆ ماوەی چەندین ساڵ سەرۆکایەتی ئەکادیمیای کوردی کردووە و خاوەنی چەندین بەرهەمی زانستی و مێژوویی بەنرخە.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

١ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەندازیار هەردی کەرکوکی: کەرکوک بۆ خزمەت کردنی پێویستی بە پارتی یە

دڵشاد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکات

یاسین

سەگڤان سندی: ٢٦ی گولانى روژەكا ميژووى يه بوو گەلێ كوردستانێ

دڵشاد