zagros news agency

ڕیاڵ مەدرید نرخێکی خەیاڵی بۆ فرۆشتنی کاماڤینگا دادەنێت

 

لە کۆتا رۆژەکانی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا، یانەی ڕیاڵ مەدرید ئۆفەرێکی بە بڕی ٣٥ ملیۆن یۆرۆ پێشکەشکرابوو بەرامبەر دەستبەرداربوون لە ئیدواردۆ کاماڤینگا، بەڵام یانە شاهانەکە بە خێرایی ئۆفەرەکەی رەتکردەوە چونکە نرخەکەی بە کەم زانی و پێیوابوو کە بە کەمتر لە ٧٠ ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری نابێت.

هاوکات یاریزانە فەرەنسییەکە خۆیشی هیچ بیرۆکەیەکی نەبووە بۆ جێهێشتنی ڕیاڵ مەدرید و تەواو متمانەی بە تواناکانی خۆی هەیە بۆ ئەوەی لەم وەرزەدا پێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکیدا بدۆزێتەوە.

لە لایەکی دیکەشەوە، خوسێ مۆرینیۆی راهێنەری یانەکە بە تەواوی پشتیگیری لە کاماڤینگا دەکات و پلانێکی تایبەتی بۆ داناوە بۆ ئەوەی توانا جەستەیی و ئاستە بەرزەکەی بۆ بگێڕێتەوە و بیکاتە یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی لە پلانەکانی ئەم وەرزەدا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

مان سیتی گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێ دەکاتەوە

یاسین

لەسەر سوکایەتی کردن بە ناوبژیوان نەیمار سزا دەدرێت

یاسین

فیفا گۆڕانکاری لە یاسای کارتی زەرد دەکات بۆ مۆندیال

sarkar