zagros news agency

نیکۆ پاز دەبێتە میراتگری درێسی ژمارە ١٠ی مێسی لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین

بەپێی زانیارییەکانی فێدریکۆ بوێنۆی ڕۆژنامەنووسی دیاری تۆڕی ئی ئێس پی ئێنی ئەرجەنتین، لیۆنێل سکالۆنی بڕیاری کۆتایی داوە کە لە دوای خانەنشینبوونی لیۆنێل مێسی، درێسی ئەفسانەیی ژمارە ١٠ی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بداتە نیکۆ پازی ئەستێرەی گەنج و درەوشاوەی یانەی کۆمۆ.

ئەوەش دوای ئەوەی مێسی لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە فەرمی ماڵئاوایی لە یارییە نێودەوڵەتییەکان کرد و کۆتایی بە سەردەمە زێڕینەکەی هێنا کە ١٧ ساڵی خایاند و تێیدا لە ١٧٢ یاری نێودەوڵەتیدا بەو ژمارەیەوە ریکۆردێکی مێژوویی تۆمارکرد.

نیکۆ پازی تەمەن ٢١ ساڵ کە پێشتر درێسی ژمارە ١٨ی دەپۆشی، بووەتە جێی متمانەی تەواوی سکالۆنی بۆ سەرکردایەتیکردنی نەوەی نوێی ئالبیسێلێستێ سەرەڕای ئەوەی ناوی ئەستێرەی وەکو ئێنزۆ فێرناندێز و ئەلێکسیس ماک ئالیستەریش دەهێنرا.

لە ئێستادا بە تەواوی ئامادەیە بۆ هەڵگرتنی ئەم بەرپرسیارییە قورسە بەهۆی ئەوەی لە یانەکەی خۆیشی بە درێسی ژمارە ١٠ یاری دەکات و پێشتر توانیبووی بە تۆمارکردنی ١٣ گۆڵ و حەوت ئاسیست یانەی کۆمۆ بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بگەیەنێتە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بڕیارێکی فیفا و تڕامپ هەرایەکی گەورە دەخاتە نێو میدیاکانی جیهان و هەڵبژاردەی بەلجیکا توڕە دەکات

sarkar

هەنگاوەکانی گەڕانەوەی دی یۆنگ و لێدوانە گرنگەکانی فیلیک لەبارەی بەرشەلۆنەوە

ahamd.luqman

لالیگا.. بەرشەلۆنە بەردەوامە لە سەرکەوتنە یەک لەدوای یەکەکانی

یاسین