zagros news agency

کۆچی دوایی ئەکتەری ئەمریکی کارلا جێفری ڕادەگەیەنرێت

ئەکتەری ئەمریکی کارلا جێفری لە تەمەنی 33 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. کۆمپانیای کارگێڕی کارەکانی هەواڵی کۆچی دوایی لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام پشتڕاستکردەوە بێ ئەوەی هۆکاری کۆچی دوایی ئاشکرا بکات.

 

کۆمپانیاکە داوای لە جەماوەرەکەی کرد ڕێز لە تایبەتمەندی خێزانەکەی بگرن لەم کاتە سەختەدا.

 

کارلا جيفري ناوبانگێکی بەربڵاوی بەدەستهێنا لە ڕێگەی کەسایەتی بێری لە سێ بەشی یەکەمی زنجیرە فیلمی “Zombies”ی کۆمپانیای دیزنی.

 

کارلا لە تەمەنی 12 ساڵیدا دەستی بە کاری نوواندن کردووە و بەشداری لە چەندین زنجیرەی تەلەڤزیۆنیدا کردووە.

 

کۆمپانیای ئەلێکساندەرز تاڵێنت خەمباری قوڵی خۆی دەربڕی بۆ لەدەستدانی ئەم ئەکتەرە کە زیاتر لە دوو دەیە ئەندامی خێزانەکەیان بووە.

 

کۆمپانیاکە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ڕوخسارە گەشەکەی و پێکەنینەکەی تەنیا بڕبڕەی پشتی وزەی ئەرێنی بوون. کارلا جێفری خوشکی دەستەخوشکی ئەکتەر کارلون جێفری بوو کە بە هەمان شێوە لە جیهانی نوواندندا کاری دەکرد.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

وێنەگرتنی بەشی دووەمی “Under Paris” لە فەرەنسا دەستپێدەکات

ART

برادلی کوپەر و مۆنیکا باربارۆ لە فیلمێکدا رۆڵدەگێڕن

ART

رێز لە کۆمەڵێک خانەنشینکراوی بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر نرا

ART