zagros news agency

مۆدریچ: مۆرینیۆ باشترین بژاردە بوو بۆ ڕیال مەدرید و تەنها یەک داخم هەیە

لوکا مۆدریچی ئەستێرەی پێشووی ریاڵ مەدرید و یاریزانی ئێستای یانەی میلان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی مارکا ڕوونی کردەوە کە مۆرینیۆ لە کاتی دانوستانە ئاڵۆزەکانی لەگەڵ تاتنهامدا هەموو هەوڵێکی دا تا ئەوە بگوازێتەوە بۆ مەدرید و تاكە داخی ئەوەیە کە تەنها یەک ساڵ لە ژێر دەستیدا یاری کردووە.

مۆدریچ ئاماژەی بەوە دا کە ریاڵ مەدرید ماڵی یەکەمێتی و حەز دەکات دوای کۆتاییهاتنی ئەرکی لە میلاندا لە داهاتوودا لە پۆستێکی کارگێڕیدا بگەڕێتەوە یانەکە.

هەروەها ستایشی گەڕانەوەی سەرلەنوێی مۆرینیۆی کرد بۆ بێرنابیۆ و ڕایگەیاند کە ئەو باشترین بژاردە بوو بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پێکهاتەی ئێستا و دروستکردنی تیپێکی بەهێز کە زەنگێکی مەترسییە بۆ تەواوی یانەکان.

لە کۆتاییدا مۆدریچ جەختی کردەوە کە ریاڵ مەدرید نابێت سەیری سەرکەوتنەکانی بەرشەلۆنە یان هیچ یانەیەکی تر بکات بەڵکو دەبێت تەنها سەرنجی لەسەر گەشەپێدانی خۆی بێت و تاوەکو یانەکانی تر لێیان بترسن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

لە پریمەرلیگی ئینگلتەڕادا،دێربی شاری مانچستەر بەڕێوەدەچێت

یاسین

براوەی خەڵاتی گۆڵدن بۆی بۆ ساڵی 2025 ئاشکرا کرا

یاسین

جامی یەکێتی ئینگلتەرا.. لە یاریێکی دراماتیکی مان یونایتد لیڤەرپوولی کردە دەرەوە

یاسین