zagros news agency

لێدوانی سیمیۆنی ئینزاگی پێش یارییەکەی شەباب

سیمیۆنی ئینزاگی راهێنەری هیلال بەر لە یارییەکەیان بەرامبەر شەباب روونیکردەوە کە یارییەکە تاقیکردنەوەیەکی ئاسان نییە و پێویستی بە تەرکیزی بەرز هەیە بۆ پاراستنی خاڵەکانی لوتکەی ڕیزبەندی.

ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆی ڕکابەرییە جۆراوجۆرەکانەوە زۆربەی یاریزانان لەژێر پەستاندان، بەڵام جێبەجێکردنی شێوازی تاکتیکی گونجاو یارمەتییان دەدات یارییەکە بەسوودی خۆیان بشکێننەوە.

سیمیۆنی ستایشی هاوئاهەنگیی هێڵی بەرگری و بەرهەمداری هێرشبەرانی کرد و وتی بەپێی سیستەمی یاری پێویستە جێگیری لە ئەنجامەکاندا بپارێزن، یاریزانەکانیش ئەو ئەرکەیان گرتۆتە دەست.

هەروەها ئینزاگی دڵخۆشیی خۆی دەربڕی بەوەی واتکینز خێرا خۆی گونجاندووە و لە یاریی رابردوو توانیویەتی لە یەکەم بەشدارییدا یەکەم گۆڵی خۆی بۆ تیپەکە تۆماربکات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە پاڵەوانی جیهانی کورد عەگید کابایل دەکات

یاسین

فلیک: ئێمە دڵخۆشین کە جاڤی گەڕایەوە

یاسین

ڕیاڵ مەدرید چاوی لە بەهرەمەندێکی ئەیاکسە

یاسین