zagros news agency

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆککۆماری عێراق دەکات

 

ڕۆژی یەکشەممە 12ی ئایاری 2024 سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز د. لەتیف جەمال ڕەشید سەرۆککۆماری عێراق کرد.

لەدیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێمایەتی و ناوچەیی ئاڵوگۆڕ کرا و ڕۆشنایی خرایە سەر ئاڵنگارییەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی و سەقامگیریی وڵات.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە دیالۆگ و هەماهەنگی و کاری هاوبەش کرایەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەولێر… كردنەوەی سەنتەری ناوەندی خانووبەرە

سەڵاح

جۆ بایدن: ئیسرائیل لە ماوەی 60 ڕۆژدا لە خاکی لوبنان دەکشێتەوە

سەڵاح

نەتەوە یەكگرتووەكان: لە ئەنجامی رووداوەكانی ئەم ساڵانەی سووریا 14 ملیۆن كەس ئاوارە بوون 100 هەزار كەسیش بێسەروشێنن

سەڵاح