شارەزاێكی ئابوری دەلێت یەكێك لە كارە هەرە گرنگەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردنەوەی پرۆژەی ( هەژماری من ) بوو بە دیجیتالكردنی مووچە سودێكی زۆر دەگەێنێت بە مووچەخۆران و وە بۆ ئابوری ولات شتێكی گرنگە چونكە سیستەمی بانكی بەهێز دەبێت رێژەێكی باش پارەی كاش دێتە ناو بانكەكانەوە ئەمەش وادەكات بانكەكان پشتگیری چەندین پرۆژە و وەبەرهێنان بكەن وە دوردەكەونە لە هەندێ رۆتینی زیادە وەكوو دابەشكردنی مووچە لە رێگایی بانكەكانەوە .
ئیسماعیل نوری پسپۆری بواری ئابوری و مامۆستای زانكۆ بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند كردنەوەی هەژماری بانكی بۆ فەرمانبەران كۆتایی بە رۆتینی دەستاو دەستكردنی پارە دەهێنێت لە نێوان بانكەكان مووچە خۆران ، مووچە خۆر دەتوانێت لە هەركاتێك بێت لەو شوێنانەی ئەی تی ئێم هەیە مووچەكانیان وەرگرن ئەمەش هەم ئاسانكاریە بۆ حكومەت هەم بۆ مووچە خۆر كە لە كۆمەلێك رۆتین دەرباز دەبن .
ئیسماعیل نوری گوتیشی پرۆژەی ( هەژماری من ) یەكێكە لە كارە هەرە گرنگەكانی حكومەتی هەرێم كوردستان چونكە لەو رێگەیەوە مووچە خۆر دەتوانێت لە چەندین ڕەوە سود لە هەژماری من ببینێت یەكێك لەو گرنگیانە راستەوخۆ مووچە دەچێتە سەر هەژمارەكانیان كە دەتوانن دەتوانێت لە رێگای كارتەكەیەوە بازاری بكات وە ئەو كارتە خزمەت گوزاری ناردنی پارەی تێدایە كە دەتوانێت لە هەرێمی كوردستان و عێراق و دەرەوەش بەكاربهێنێت ، لە مەمووشی گرنگتر مامەلە بە پارەی كاش سنوردار دەبێت .
ئیسماعیل نوری باسی لەوەش كرد پرۆژەی هەژماری من هەموو ستاندەردە جیهانیەكانی تێدایە بەلام هەندێ لایەن دەیانەوێت دژیایەتی ئەم پرۆژە گرنگەی حكومەت بكەن كە بۆ هەموولاێك سودی هەیە بۆ سیستەمی بانكیش گرنگی خۆی هەیە ئاستی ئابوری ولاتیش بەهێز دەكات .
گۆران هەركی