ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

مەسرور بارزانی: چاوەڕێین بەغدا مووچەی مانگەکانی چوار و پێنج لە کاتێکی زوودا ره‌وانه‌ بكات

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دواکەوتنی مووچەی مانگی چوار ئاشکرای کرد: “هەرچی داواکاری حکوومەتی فیدراڵی هەبووە ئێمە جێبەجێ مان کردووە، ئەوەی تر لەسەر حکوومەتی فیداراڵی دەمێنێ کە بۆچی ئەم دواخستنە دەکرێ.”

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 12/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان رایگەیاند: “چاوەڕێین بەغدا بڕیاری کۆتایی بدات بۆ ناردنی مووچەی مانگی چوار و پێنجیش لە کاتێکی زوودا.”

گوتیشی: “ئەوەی لەسەر هەرێمی کوردستانە وەکوو ئەرک هەمومان جێبەجێ کردووە، هەرچی داواکاری حکوومەتی فیدراڵی هەبووە ئێمە جێبەجێ مان کردووە، ئەوەی تر لەسەر حکوومەتی فیداراڵی دەمێنێ کە بۆچی ئەم دواخستنە دەکرێ.”

هەواڵی پەیوەندیدار

عه‌لی حسێن: بڕێك ده‌رمانمان پێشكه‌ش به‌ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا كرد

سەڵاح

سەرۆکی هەرێمی کوردستان “بە توندی” هێرشەکەی مۆسکۆ سەرکۆنە دەکات

سەڵاح

443ملیار دیناری دیکە بۆ مووچەی فەرمانبەران نێردرا

یاسین