zagros news agency

سزادراوانی چاکسازیی گەورانی هەولێر لە مانگێکدا زیاتر لە ٣ هەزار کتێبیان خوێندووەتەوە

 

 

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی هەولێر بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری و پرۆسەی چاکسازی، گرنگییەکی تایبەت بە بڵاوکردنەوەی کەلتووری خوێندنەوە لە ناو سزادراواندا دراوە.

بەپێی ئامارێکی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتییەکە، تەنها لە مانگی ڕابردوودا سزادراوان ٣,١٧١ دانە کتێبیان خوێندووەتەوە، کە ئەمەش نیشانەی ڕووبووکردنەوەی زیاتریانە بەرەو خوێندنەوە و خۆپێشخستن.

كتێبخانەی چاکسازییەکە کە لەلایەن هۆبەی توێژینەوەوە بەڕێوە دەبرێت، بە شێوازێکی سیستەماتیک ڕێکخراوە و٩,٦٥٣ دانە کتێب (٦,٤٧٧ ناونیشانی جیاواز) لە بوارەکانی ئایین، ئەدەب، کۆمەڵایەتی، دەروونناسی، مێژوو و زانستە گشتییەکاندا لەخۆدەگرێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە ڕێگەی ڕێکخستنی خول، سیمینار و چالاکیی ڕۆشنبیری بەردەوامە لە هاندانی سزادراوان، تاوەکو دوای تەواوکردنی سزاکانیان وەک تاکێکی هۆشیار و بەرپرسیار بگەڕێنەوە ناو کۆمەڵگە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی خوێندنی باڵا ناوی زانکۆ تایبەتە باوەڕپێکراوەکانی هەرێمی کوردستان بڵاو دەکاتەوە

سەڵاح

نێچیرڤان بارزانی : بەردەوام دەبین لە كاركردن بۆ فەراهەمكردنی ژینگەێكی گونجاو بۆ كاری میدیایی

گوران

سەرۆک بارزانی :  ئێستا کێشەی ئێمە لەگەڵ بەغدا ئەوەیە، ئەوان دان بە فیدراڵیزمدا نانێن

یاسین