ئەمڕۆ یەکشەممە، 6ی ئەیلوولی 2026، بۆ کۆچی دوایی (عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی)، سەرکردایەتی باڵای دەوڵەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، بە فەرمی سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی سەرۆک مەسعوود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد.
هەریەکە لە شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات؛ شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی ئیمارات و حاکمی دوبەی؛ لەگەڵ شێخ مەنسوور بن زاید ئال نەهیان، جێگری سەرۆک و جێگری سەرۆکوەزیران و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی، لە بروسکەی جیاجیادا هاوخەمی و سەرەخۆشی قووڵی خۆیان بۆ کۆچی دوایی برای گەورەی بنەماڵەی بارزانی دەربڕی و هیوای سەبووری و ئارامییان بۆ خواستن.
عەبدولواحید ئیبراهیم بارزانی، نەوەی ڕێبەری نیشتمانی و ئایینی شێخ عەبدولسەلام بارزانی، ڕۆژی هەینی 4ی ئەیلوول کۆچی دوایی کرد. سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا وێڕای ڕاگەیاندنی هەواڵی کۆچەکەی، خوالێخۆشبوی وەک نموونەی “دینداری، خوداپەرستی، چاکەخوازی و کەسایەتییەکی دیاری ناو بنەماڵەکەیان” وەسف کرد.

