zagros news agency

ڕێگای کۆڕێ – شەقڵاوە – قەندیل بە ڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە

 

پڕۆژەی ڕێگای کۆڕێ – شەقڵاوە – قەندیل، گەیشتووەتە ڕێژەی 70%ی جێبەجێکردن و بڕیارە لە مانگی 10ی ئەمساڵدا بکرێتەوە، بەمەش ماوەی ڕێگای نێوان هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، زیاتر لە 30 خولەک کەم دەبێتەوە.

پڕۆژەی ڕێگای کۆڕێ – شەقڵاوە – قەندیل، ڕێگایەکی 2 سایدی 10 کیلۆمەترییە و 2 تونێل و 3 یەکتربڕ لەخۆ دەگرێت.

بوونی ئەم 3 یەکتربڕە لە پڕۆژەکەدا، هاتوچۆی شۆفێران زۆر ئاسانتر دەکات.

ئێستا کارکردن لە تونێڵی ماوەران بەچڕی بەردەوامە و بە باشترین شێوە دروست دەکرێت، لە هەمان کاتدا لە تونێڵی میراوە، ڕووناکی و مەرجەکانی سەلامەتی دانراون.

لە پڕۆژەکەدا، ڕەمپەیەک بۆ جڵەوکردنی ئەو بارهەڵگرانە دروست دەکرێت کە لەناکاو توانای وەستان لەدەست دەدەن، تاکوو بێکارەسات خۆیان بگرنەوە.

بە تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە و کردنەوەی بە ڕووی شۆفێراندا لە مانگی 10ی ئەمساڵ، ئاستەنگی هاتوچۆ نامێنێت و کاتی گەشتکردن لەنێوان هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەبێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵاوسان لە ئێران چارەسەر ناکرێت

سەڵاح

چوارەمین لیستی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئاڕاستەی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) کرا

یاسین

میری ئێزدییان لە کوردستان و جیهان پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکات

سەڵاح