zagros news agency

بۆ پتەوکردنی هەماهەنگییەکان؛ کۆبوونەوەی باڵای هێزە ئەمنییەکانی عێراق و پێشمەرگە لە بەغدا بەڕێوەچوو

بەمەبەستی پتەوکردنی هەماهەنگیی سەربازی و ئەمنی، ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆبوونەوەیەکی باڵا لە نێوان فەرماندە باڵاکانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە لە شاری بەغدا بەڕێوەچوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە، کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی فەریقی یەکەم روکن عبدالامیر شەممەری، بەڕێوەبەری نووسینگەی تایبەتی سەربازی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، و فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی باڵا و بەرپرسانی دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق ئەنجامدرا.

تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە تەرخانکرابوو بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی ئەمنی لەو ناوچانەی جێی بایەخی هاوبەشی هەردوولان. لەو چوارچێوەیەدا، جەخت کرایەوە لەسەر گرنگیی رۆڵی “لیوا هاوبەشەکان” بۆ پاراستنی سەقامگیری و کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ناوچانە بە شێوەیەکی تۆکمەتر.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، پرسی ئاسایشی سنوورەکان و هەماهەنگی نێوان پاسەوانی سنوور و هێزەکانی پێشمەرگە باسکران. هەروەها هەردوولا گفتوگۆیان کرد لەسەر داڕشتنی بەرنامە و پڕۆگرامی مەشق و راهێنانی هاوبەش، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی توانای سەربازی و گۆڕینەوەی ئەزموون لە نێوان هێزە ئەمنییەکاندا.

ئەم کۆبوونەوەیە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان و بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکان لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەکارهێنەرانی ChatGPT دەتوانن بە خۆڕایی وێنە دروست بکەن

یاسین

حەماس بەشداریی ئیدارەدانی غەززە ناکات

سەڵاح

ئافرەتێکی ئەڵمانی بە چەقۆ هێڕش دەکاتە سەر هاووڵاتیان

سەڵاح