zagros news agency

لە زاخۆ ڕێز لە هۆزانڤان مستەفا حسێن دەگرێت

ڕۆژی یەکشەممە ٦ی ٩ی ٢٠٢٦، لە هۆڵی شەهیدان لە شاری زاخۆ، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن ڕێوڕەسمێکی شایستەی ڕێزلێنانی بۆ هۆزانڤانی کورد، مستەفا حسێن، بە ناونیشانی (مستەفا حسێن.. ئاوازەکا شرین د ناڤ پێلێن خابیرى دا) ڕێکخست.

لە ڕێوڕەسمەکەدا، بە ئامادەبوونی د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک و ژمارەیەک لە ئەندامانی بەش، بەرپرسانی حزبی و حکوومی و بەشداریی بەرفراوانی نووسەران، ڕۆژنامەڤانان، ئەدیبان، شاعیران و ڕۆشنبیرانی زاخۆ و دەڤەرەکە، بەڵگەفیلمێک نمایش کرا، تێیدا وێنە، بەڵگەنامە و وێستگە جیاوازەکانی ژیان و خەباتی چەکداری و ئەدەبیی هۆزانڤان مستەفا حسێن خرانەڕوو.

د. سالار عوسمان وتاری بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پێشکەش کرد. لە وتارەکەیدا، بە گرنگی و بایەخێکی زۆرەوە تیشکی خستە سەر خەبات و ڕۆڵی مێژوویی مستەفا حسێن و ڕایگەیاند: “مستەفا حسێن وەکوو پێشمەرگە و وەکوو هۆزانڤانێک، لە ڕێگەیەکی ڕاست و لەسەر ڕێبازێکی ڕاست خەباتی کردووە، کە ئەویش ڕێبازی بارزانیی نەمر و پارتی دیموکراتی کوردستانە.

هەروەها گوتی: “ئێمە بە شانازییەوە ڕێز لە قەڵەمە ڕەسەنەکەی دەگرین، چونکە ئەمە ئەو پەیڤە ڕەسەنەیە کە دەبێتە باڵی فڕین، ئەمە ئەو هۆنراوە شۆڕشگێڕییەیە کە دەبێتە تفەنگی پێشمەرگە. ئەمانە ئەو پێشمەرگە قارەمانانەی بارزانیی نەمرن کە دوێنێ لە سەنگەرەکانی شۆڕشی ئەیلوول، گوڵان، ڕاپەڕین و شەڕی داعشدا بوون و ئەمڕۆش بە قەڵەم و هەڵوێستەکانیان بەرگریکاری سەرسەختی کوردستانن”.

لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا، نووسەر فەرهاد حاجی خوێندنەوە و شرۆڤەی بۆ تێکستە شیعرییەکان و شیعرەکانی مستەفا حسێن کرد.

لە کۆتاییی ڕێوڕەسمەکەدا، وەک پێزانینێک بۆ تەمەنێک لە خەبات و ئافراندنی ئەدەبی، خەڵاتی ڕێزلێنان و وەفاداری پێشکەش بە مستەفا حسێن کرا.

دواتر سێ نوێترین بەرهەمی چاپکراوی هۆزانڤان، کە بە

پاڵپشتیی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن چاپ کرابوون و پێکهاتبوون لە پەرتووکەکانی (پێتێن مشەختیێ، دەرمانێ ڕشتی، هەڵبەستەنیگار)، پێشکەش بە میوانان و ئامادەبووان کران.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕامی نووری: پارتی هه‌ڵگری په‌یامی پێكه‌وه‌ژیانه‌، ئه‌مه‌ خاڵی زۆر به‌هێزی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تییه‌ بۆ ئه‌و حزبه‌

یاسین

یۆرۆلیگ..ئاتلانتا شکستێکی چاوەڕواننەکراوی بە لیڤەرکوزن هێناو بووە پاڵەوان

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى ده‌كات

یاسین