لە چوارچێوەی هەوڵەکون بۆ ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی شانۆیی، ئهمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی سینەما و شانۆی هەولێر سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، سیمینارێکی لە هۆڵی سەفوەت جەراح بەڕێوە برد.
سیمینارەکە بە ناونیشانی “هەوڵدان بۆ بوژاندنەوەی بزووتنەوەی شانۆ لە هەولێر” ڕێکخرا، بە ئامادەبوونی سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەک لە هونەرمەندان، دەرهێنەران، ڕەخنەگران و ئەکتەران و خەمخۆرانی ڕەوتی شانۆ لە شاری هەولێر.
لە کۆڕەکەدا دوو لە دیارترین ئاماژە و ئەکادیمییەکانی لە سمینارەکەدا چەمک و ئاستەنگەکانیان بەردەم شانۆ لەلاین هەردوو شانۆکار سەباح عبدولڕەحمان و د. ژیلوان تاهیر خرانە بەرباس.
هەردوو شانۆکار بە خستنەڕووی دیدگەی زانستی و شیاری کۆمەڵناسی و ئێستاتیکی، توانییان شیکاری بۆ هۆکارەکانی سستبوونی گوتاری شانۆیی لە ناوچەکەدا بکن و ئاسۆی نوێ بۆ پانتایی شانۆ و پەیوەندیی دەق، دەرهێنان و بینەر بخەنە ڕوو.
ئامادەبووان و هونەرمەندان بەشدارییەکی کارایان کرد لە ڕێگەی ئاڕاستەکردنی پرسیاری ورد و ڕەخنەگرانە. دیالۆگەکان تیشكیان خستە سەر ئاریشە ڕێخستنییەکان، دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنان، و ئاڵۆزییەکانی پەیوەندی بەردەنگ و تەختەی شانۆ.
ئەم چالاکییە هونەرییە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت. بڕیارە بەیانی، ڕێکەوتی ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بەش و ڕەهەندەکانی دیکەی سیمینارەکە بەردەوام بێت، تاوەکو بگەڕێنەوە سەر دارشتنی راسپاردەی بەپێز بۆ داڕشتنەوەی پەیکەرەی کارایی شانۆ لە شارەکەدا.

