وهزارهتی ناوخۆ له ئاگادارینامهیهكدا سەرجەم ئەو ئەفسەر و کارمەند و فەرمانبەرانی سەربە دامەزراوەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئاگادار كردهوه، بە زووترین کات سەردانی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتیەکانیان بکەن بۆ پڕکردنەوەی ئەو فورمەی کە لە خوارەوە دانراوە.
ئهمهش دهقهكهیهتی:
ئاگاداری بۆ سەرجەم ئەو ئەفسەر و کارمەند و فەرمانبەرانی سەربە دامەزراوەکانی وەزارەتی ناوخۆن ئاگادارتان دەکەینەوە ئەوانەی بڕوانامەی (بەکالوریۆس، دبڵومی باڵا،ماستەر، دکتۆرا) بەدەست هێناوە بەبێ وەرگرتنی موڵەتی خوێندن وسودیان لە موڵەتی ( بێمووچە، موڵەتی کەلەکەبوو، موڵەتی دایکایەتی… هتد) بۆ خۆێندن وەرگرتووە کە بڕوانامەکەیان بۆ ئەژمار نەکراوە، جگە لەوانەی خۆێندنی ئێواران بڕوانامەیان بەدەست هێناوە، بە زووترین کات سەردانی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتیەکانیان بکەن بۆ پڕکردنەوەی ئەو فورمەی کە لە خوارەوە دانراوە.