کۆمپانیای بەنتلی بەرهەمهێنانی یەکەم ئۆتۆمبێلی تەواو کارەبایی خۆی بە ناوی Torcal ڕاگەیاند کە بە بەهێزترین و خێراترین ئۆتۆمبێلی بەرهەمهێنراوی مێژووی کۆمپانیاکە دادەنرێت.
لەم ئۆتۆمبێلەدا لە بری دەنگی دەستکردی بزوێنەری کۆن هاوکاری لەگەڵ موزیکژەنانی ئەنجامدراوە و ئامێری موزیکیی وەکو کەمانچەی ڤیۆلا و گیتاری باس بەکارهێنراوە کە دەنگەکە لەگەڵ داگرتنی پێدالی بەنزینەکەدا بەپێی خێرایی ئۆتۆمبێلەکە دەگۆڕێت.
توانای بزوێنەرەکەی لە تەواوی ئۆتۆمبێلەکانی تری بەنتلی بەهێزتر دەبێت و زیاتر لە ٨٠٠ ئەسپەپێوانە دابین دەکات هەروەها خێراکردنی لە ٠ بۆ ١٠٠ کیلۆمەتر لە کەمتر لە ٣ چرکەدا دەبێت.
ئەم ئۆتۆمبێلە پشت بە پلاتفۆرمی کارەبایی PPEی کۆمەڵەی Volkswagen دەبەستێت و توانای شەحنکردنەوەی خێرای تا ٣٠٠ کیڵۆواتی هەیە.

