ئاژانسی زاگرۆس زانیاری له‌سه‌ر چونی شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا ده‌خاته‌روو شانده‌كه له‌چه‌ند ئاستێك ده‌بن گفتووگۆ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر چه‌ندین ته‌وه‌ری جیاواز له‌وانه پرسی گرێبه‌سته‌كان بابه‌تی به‌نزین و پرسی بودجه ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش زانیاری ده‌خاته‌روو.
به‌پێی زانیاری ئاژانسی زاگرۆس، دوێنێ شاندێكی دارایی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه چوه‌ته‌وه به‌غدا و له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی عێراق كۆده‌بێته‌وه و تارۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی له‌سه‌ر پرسی موچه و بودجه كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن، بریاره هه‌ر ئه‌مرۆ 8ی9ی2026 شاندێكی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمیش به‌سه‌رۆكایه‌تی ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئامانج ره‌حیم، و ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی هه‌رێمی كوردستان بچنهن به‌غدا جگه له پرسی مووچه و بودجه، له‌سه‌ر بابه‌تی سیسته‌می ئه‌سیكۆدا و كه‌مكردنه‌وه‌ی 120 ملیار دیناره‌كه‌ی هه‌رێم وه‌ك داهات ده‌خرێته سه‌ر مووچه،كه تائێستا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی نه‌داوه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی و پرسی داهاتی ناوخۆ و پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی 2027ی عێراق گفتووگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق بكه‌ن، د.زیره‌ك زێباری، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له پشكی پارتی بۆ زاگرۆس، گوتی: “له‌م رۆژانه ده‌رده‌كه‌وێت پشكی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند ده‌بێت له بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو، جیاله‌وه‌ش بابه‌تی گرێبه‌سته‌كانی كوردستان كه ژماره‌یان 86 هه‌زار گرێبه‌سته و هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت حكوومه‌تی عێراق ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه بكرێنه هه‌میشه‌یی”.
به‌پێی زانیاری زاگرۆس، رێكاره‌كانی ناردنی مووچه له‌به‌غداوه ده‌ستی پێكردووه، چونی ئه‌م شانده‌ش كاریگه‌ری زۆره، بۆ زوو ناردنی مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌به‌غداوه.
د.زیره‌ك زێباری زیاتر قسه‌ی كرد گوتی: “له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌مه دووه‌م شانده له كوردستانه‌وه دێته به‌غدا كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌مرۆ ده‌ستپێده‌كات تا پێنج شه‌ممه كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت، یه‌كێك له داواكاری سه‌ره‌كی حكوومه‌تی هه‌رێم دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌سته له كوردستان كه ئه‌گه‌ر له‌به‌غداوه ده‌ستكرا به دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌بێت پشكی هه‌رێمی كوردستانیشی تێدابێت”.
راشی گه‌یاند: یه‌كێك له داواكاریه‌كانی دیكه هاوتاكردنی مووچه خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌بێت.

