zagros news agency

کۆمپانی: نازناوەکان ئامانجمانن و یاریی لە دوای یاریی دەڕۆین

لێدوانەکانی ڤینسینت کۆمپانی راهێنەری یانەی بایرن میونشن پێش یەکەم یارییان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر یانەی بودۆ گلێمت:

بایرن میونشن هەمیشە یەکێکبووە لەو یانانەی کە پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی نازناوی سەرجەم پاڵەوانێتییەکان و ئێمە نازناوەکان بە ئامانجی خۆمان دادەنێین. لە مێژووی نزیکی یانەکەدا، دوو وەرز پێش ئێستا پێکانی زۆری یاریزانەکان هۆکاری ماڵئاواییکردنمان بوو بەرامبەر ئینتەر، وەرزی رابردووش بە پاریس سان جێرمان دۆڕاین کە لە کۆتاییدا بووە پاڵەوان.

لە ئێستادا تەنها یەک ئامانجمان هەیە ئەویش بردنەوەیە لە بودۆ گلێمت و دەمانەوێت سێ خاڵی ئەو یارییە بەدەستبهێنین، چونکە ئێمە یاریی لە دوای یاریی دەڕۆین و بیر لە چەند مانگی داهاتوو ناکەینەوە.

سەبارەت بە دۆخی پێکهاتەکەش، سێرج گنابری راهێنانی کردووە و چاوەڕێی دوایین پێشهات و راپۆرتی پزیشکەکانین، هەروەها جەمال موسیالا لە یاریی رابردوو چەند خولەکێک بەشداریکرد و رۆژ لە دوای رۆژ بەرەو باشتربوون دەڕوات.

ئامانجمان ئەوەیە لە مانگەکانی کۆتایی ئەم وەرزەدا سەرجەم یاریزانەکان بە باشترین توانای جەستەییەوە ئامادەبن، و لەگەڵ ئەوەشدا من بڕوام بە پشوودانی زۆر نییە بەڵکو دەبێت بە عەقڵیەتێکی سەرکەوتووانەوە مامەڵە لەگەڵ کارەکاندا بکەین.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

دزییەکی مێژوویی لە کەمپی ئینگلتەرا

ahamd.luqman

ڕیاڵ مەدرید بڕیاری یەکلاییکەرەوە دەدات لە دوورخستنەوەی ئەڵۆنسۆ

یاسین

ناپۆلی بیر لە سزای توند دەکاتەوە بەرامبەر لۆکاکۆ

یاسین